پۆلیسی هەولێر كەسێكی دەستگیركرد كە بە “سەرخۆشی” شەقامێكی سەرەكی داخستبوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر تێیدا هاتووە، بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، كاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو ئاگاداركراونەتەوە كە لە گەڕەكی شارەوانیی كەسێك لەژێر كاریگەریی بەكارهێنانی مەی سەرخۆش بووە و بە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری پێبووە و شەقامێكی سەرەكی داخستووە و دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنەكە كەسەكەیان دەستگیركرد و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەكەشیدا گیرا.