پەرلەمانتاران هەوڵێك بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەستپێدەكەن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، واژووی زیاتر لە 100 پەرلەمانتار كۆكراوەتەوە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی.

عودەی عەواد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، یاداشتێكی ئامادەكردووە پشتبەست بە ماددەی (61- حەوت- ج)ی دەستووری عێراق و ماددەی (56)ی پەیڕەوی ناوخۆ بۆ دانانی پرسی دابەزاندنی نرخی دۆلار لە نزیكترین دانیشتنی ئەنجومەن و بەپێی چێوە دەستوورییەكان.

ڕوونیشیكردەوە، یاداشتەكە لەلایەن زیاتر لە 100 پەرلەمانتارەوە واژووكراوە.

پەرلەمانتارەكە هۆكاری داواكارییەكەی بۆ لێكەوتە ئابورییەكانی وڵات و داڕمانی دراو و ڕەنگدانەوەی لەسەر هاوڵاتیی عێراقی گەڕاندەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌كان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی كۆده‌بێتەوە

لایەنەكانی چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ئه‌مشه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆی دادگای فیدراڵی ئه‌نجامده‌ده‌ن. به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share