وەزارەتی پەروەردە: لە کۆتایی ئەم مانگەوە وەرگرتنی منداڵان بۆ پۆلی یەکی بنەڕەتی دەستپێدەکات

 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتی ناو تۆمارکردنی منداڵانی بۆ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی  دیاریکرد، ماوەی یەک مانگیش وەرگرتنیان بەردەوام دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، پڕۆسەی وەرگرتنی منداڵان (خوێندکاران و قوتابیان) لە 26/6/2022ـەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 26/7/2022 بەردەوام دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ناو تۆمارکردن لە سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان لەو ماوەیەدا دەبێت، ئەو ماوەیەی وەزارەتی پەروەردە دیاریکردووە قوتابخانە نێودەوڵەتی و بیانییەکان ناگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر لە گۆڕەپانی تانکەرەکانی دەروازەی پەروێزخان کەوتەوە و شۆفێرێک گیانیلەدەستدا

ئاگر لە گۆڕەپانی تانکەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان کەوتەوە و شۆفێرێک گیانیلەدەستدا. ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە…
Total
0
Share