سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەی نائاسایی دەبەستێت، بڕیارە شوێنی پەرلەمانتارانی سەدر پڕبكرێتەوە.
لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا ئەنجومەنی نوێنەران كارنامەی كۆبوونەوەكەی سبەینێی ئاشكرانەكردووە، بەڵام ڕۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویكردووەتەوە، لە دانیشتنەكەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەراندا پەرلەمانتارانی جێگرەوە لە شوێنی 73 پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكەی فراكسیۆنی سەدر سوێندی یاسایی دەخۆن.
ڕۆژنامە عێراقییەكە ئاشكراشیكردووە، دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتارە جێگرەوەكان، لایەنەكانی چێوەی هەماهەنگی واژووی 123 پەرلەمانتار پێشكەشی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن، بۆ ئەوەی خۆیان وەكو گەورەترین كوتلەی ناو ئەنجومەنەكە بناسێنن و ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی دوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، ڕابسپێردرێن بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق.