ئێران دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکی مۆسادی ڕاگەیاند.. بەشداربوون لە کوشتنی زانایانی ئەتۆمی

 

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئاشکرایکرد، لە مانگی نیسانی ڕابردوودا سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە کاریان بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) کردووە، بەم نزیکانەش دادگایی دەکرێن.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، داواکاری گشتیی شاری زاهیدان ڕایگەیاندووە، کە چەند ئەندامێکی مۆسادیان لە پارێزگای سیستان لە بلوجستان دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ماوەی هەشت مانگ چاودێریی ئەو تۆڕەیان کردووە، لەناو خشتەی چالاکییەکانی بەشێکیاندا کوشتنی زانایانی ئەتۆمیی ئێرانی هەبووە.

لە دوایین زانیارییە فەرمییە بڵاوکراوەکانی ئێراندا، ئەوە ئاشکراکراوە، کە دوو زانای ئەتۆمیی ئێرانی لەلایەن ئیسرائیلەوە بە ڕێگەی ژەهراویکردن گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، ئاسایشی گەلی ئێران هێڵی سوورە، بۆیە ڕێکاری توند دژی ئیسرائیل دەگرنەبەر.

بابەتی پێشتر

بەلجیكا 16 منداڵ و شەش ژن لە كامپی هۆل دەگەڕێنێتەوە

بابەتی دواتر

كاڵكان: چەكدارانی داعش و قاعیدە لەنێو كوژراوانی سوپای توركیادا هەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share