زیلینسكی: جەنگی ڕوسیا ئەفریقای برسیكردووە

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا دەڵێت، “ئەفریقا بارمتەی ئەو كەسانەیە كە جەنگیان لە دژی وڵاتەكەمان بەرپاكردووە و ئەو كیشوەرەیان برسیكردووە”.

دوایین وتاری سەرۆكی ئۆكرانیا، كە لە ڕێگەی ڤیدیۆوە لە بەردەم یەكێتیی ئەفریقادا خوێندییەوە، باسكردنی كاریگەرییەكانی جەنگ بوو لەسەر دۆخی خۆراك لە وڵاتان و بە تایبەت وڵاتانی كیشوەری ئەفریقا.

بەهۆی جەنگی ڕوسیاوە، هەناردەكردنی دانەوێڵە بە تایبەت گەنم و گەنمەشامی و ڕۆنی گوڵەبەڕۆژە و پەیینی كیمیایی لە ئۆكرانیاوە بۆ وڵاتان ڕاگیراوە، جەنگەكە و گەمارۆی ڕوسیا دەروازە ئاوییەكانی ئۆكرانیایان داخستووە.

لە وتارەكەیدا بۆ ئەفریقییەكان ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا وتی، “كیشوەرەكەتان خزێنراوەتە قەیرانێكەوە كە دەستكردە و خۆی هۆكاری قەیرانەكە نییە، ئەفریقا بارمتەی ئەو كەسانەیە كە جەنگیان لە دژی وڵاتەكەمان بەرپاكردووە”.

زیلینیسكی وتی، “ڕەنگە ئەم جەنگە دووربێت لە ئێوە و وڵاتەكانتانەوە، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك كاریگەریی كارەساتئامێزی هەیە لەسەر ملیۆنان خێزانی ئەفریقی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

75 ساڵ بەسەر دامەزراندنی نەتەوەیەكگرتووەكاندا تێدەپەڕێت

لە وتەیەكدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی نەتەوەیەكگرتووەكان، ئەمیندارەكەی ڕایدەگەیەنێت، ئەركی بنەڕەتییان لە ئێستادا “ڕزگاركردنی مرۆڤایەتییە”. ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، ئەمینداری گشتی…
Total
0
Share