عەلی حەمەساڵح بۆ مەسرور بارزانی:
پاڵاوگەی لاناز دەتوانێت قەیرانی بەنزین چارەسەربكات

عەلی حەمەساڵح و مەسرور بارزانی

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری كوردستان، داواكارییەكی ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان كرد و دەڵێت، پاڵاوگەیەكی ناوخۆ دەتوانێت کۆتایی بە گرفتی نرخ و کوالێتیی بەنزین بهێنێت، بۆیە ڕێگەمەدەن بەنزین بە گران بفرۆشێت.

عەلی حەمەساڵح لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، “کۆمپانیای (یۆپی هەنی وێڵ)ی ئەمریکی کارەکانی پاڵاوگەی لانازی تەواوکرد. ئێستاش پاڵاوگەی لاناز دەتوانێت بە بەرزترین کوالێتی نزیکەی دوو ملیۆن لیتر بەنزین لە ڕۆژێكدا بەرهەمبهێنێت. بڕیارە لە سێ ڕۆژی ئاییندەدا ئەم بڕە بەنزینە بە بازرگانی بخرێتە بازاڕەوە، پاڵاوگەکە بەنیازە بە زیادکردنی ئاشکرا بیفرۆشێت”.

وەك عەلی حەمەساڵح ئاشكرایكردووە، پاڵاوگەی لاناز بەنزین بە نرخی بۆرسەی جیهانی ناکڕێت تاوەکو بەنزین بە نرخی بازرگانی بفرۆشێت.

ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان دەڵێت، پاڵاوگەی لاناز نەوتی سوریا دەکڕێت بە نرخێکی هەرزان لەگەڵ نەوتی عەینزالەدا دەیپاڵێوێت، ئەگەر نەوت لە پاڵاوگەی بێمۆڵەت (پێ لەقە)ی ناوچەی کاشێی دهۆک ببڕدڕێت کە نە بەنزین و نە گازوایلێکی باش بەرهەمناهێنێت، ئەوا بەرهەمی بەنزین زیاددەکات. بۆیە داواکارین ئەم بەنزینە باشە بە نرخی پشتیوانی بدرێتە هاوڵاتییان و کۆتایی بە گرفتی نرخ و کوالێتیی بەنزین بێت”.

بابەتی پێشتر

ئەمساڵ بەرهەمی گەنمی عێراق بەڕێژەی 40% کەمیکردووە

بابەتی دواتر

ئیدارەی مانچستەر یونایتد پێنج یاریزان بۆ تین هاگ دەكڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share