محەمەد ئەحمەد ئەربیلی كۆچی دوایی كرد

هونەرمەندی گەورەی هەولێر و كوردستان، محەمەد ئەحمەد ئەربیلی، كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ لە هەولێر و لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شارەكە، هونەرمەندی گۆرانیبێژ محەمەد ئەحمەد ئەربیلی، كە ماوەیەك بوو تەندروستیی تێكچووبوو، كۆچی دوایی كرد.

ئەربیلی یەكێك بوو لە هونەرمەندە گەورە و دیارەكانی هەولێر و كوردستان و چەندین بەرهەمی ناوازە و دیاری پێشكەش بە هونەری میوزیكی كوردی كردووە، خاوەنی دەنگێكی خۆش و میوزیكژەنێكی بەتوانا بوو.

یەكێك لە بەناوبانگترین گۆرانییەكانی، بەرهەمی “هەولێرە”یە، كە لەناو خەڵكدا بە گۆرانیی “لێرەمە لە هەولێرێ، دڵدارم لە هەولێرە” ناسراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە…
Total
0
Share