ئاگادارییەك لە قائیمقامیەتی سلێمانییەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی لە پێناو پاراستنی تەندروستیی گشتی و بەرگرتن لە حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە لەبارەی بەكارهێنانی سەوزە و دۆ و پیاڵەی شووشەوە سەرجەم خواردنگە، چایخانە و ڕیستورانتەكانی سلێمانی ئاگاداردەكاتەوە.

ڕێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستی داوای لێكردووين بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوەوە ڕێكاری پێویست بگيرنەبەر و لە قۆناغی یەكەمدا بەشی زۆری ئەو شەمعە و بیرانەمان داخست كە ئاوەكانیان بۆخواردنەوە شیاو نەبوون”.

ئاشكرایكرد، ” لێرەوە هەموو چێشتخانەو خواردنگە و چایخانانە ئاگاداردەكەینەوە بە هیچ جۆرێك نابێت سەوزە بە هەموو جۆرەكانییەوە و دۆی كراوە(دروستكراو) و پیاڵەی شووشە بۆ چا بەكاربهێنن، لە سبەینێوە هەر شوێنێك پابەندی ئەو ڕێنماییانە نەبێت ڕێكاری توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

داواش لە هاوڵاتییان دەكات لەكاتی بوونی هەر گومانێك یاخود بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە یان لاپەڕەی فەرمیی قائیمقامیەت لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووكەوە بكەن.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ خۆی لە پلانەكانی تین هاگدا نابینێت

بابەتی دواتر

عێراق لە ئەنجامی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان.. ڕێکار دژی تورکیا دەگرینەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share