چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لیژنەیەكی بۆ گفتوگۆكردن پێكهێنا

چێوەی هەماهەنگی دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، ” لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشێلكارییەكانی توركیا و پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقەوە كراون”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە ماڵی فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بە ئامادەبوونی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە.

دوای كۆبوونەوەكە، چێوەی هەماهەنگی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، لە كۆبوونەوەكەدا باس پێشێلكارییەكانی توركیا بەرامبەر خاكی عێراق كراون و ڕاشیانگەیاندووە، لیژنەیەك بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقەوە پێكهێندرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێكانیانی: هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچە دەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆمپانیاكانی بواری نەوت داوای گەرەنتی دەكەن و دەشڵێت، “هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە كاریگەری لەسەر…
Total
0
Share