لە دهۆك دوو كچی تەمەن 15 ساڵ ماوەی دوو ڕۆژە بێسەروشوێنن

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك بڵاویكردووەتەوە، ماوەی چەند ڕۆژێكە دوو كچی تەمەن پانزە ساڵ لە ماڵ چوونەتەوە دەرەوە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆك تێیدا هاتووە، كە دوو كچی تەمەن پانزە ساڵ لە شارەدێی كەڵەك بەناوەكانی( ژین محەمەد ئەمین و لانە حازم ئەحمەد) ماوەی دوو ڕۆژە لەماڵ چوونەتەوە دەرەوە و تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئێستادا هێزە ئەمنییەكان و كەسوكارەكانيان سەرقاڵی گەڕانن و داوادەكەن هەر كەس زانیاری لەبارەیانەوە هەیە پەیوەندی بە هێزەكانی پۆلیسەوە بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە مانگی ڕابردوودا یەکەم هۆکاری مردن بوون

تەندروستیی سلێمانی ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە، کە حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان و هۆکارەکانیان ئاشکرادەکات، بەپێی ئامارەکە زۆرترین گیانلەدەستدان لە مانگی تەمووزدا بەهۆی…
Total
0
Share