كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، پێشبینی دەكرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەكانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت و بە بەراورد بە ئەمڕۆ 5 بۆ 6 پلە بەرزدەبێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم تێیدا هاتووە، “لەگەڵ چالاكبوونی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە شەپۆڵێكی گەرما لە ڕۆژی شەممەوە كار دەكاتە سەر ناوچەكەمان و پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەو ەلە زۆربەی ناوچەكان بەرزترین پلەكانی گەرما لە سەرووی 40 پلەی سیلیزییەوە دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئیدارەی گەرمیان و ناوچەكانی باشووری هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما بۆسەرووی 45 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و لە سەنتەری پارێزگاكان بۆ سەرووی 42 پلەی سیلیزی دەبێت كە كاریگەرییەكەی تا ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو دەبێت.

بابەتی پێشتر

لە ئۆپەراسیۆنەكەی چیای جویدا 62 سەربازی سوپای توركیا كوژران

بابەتی دواتر

لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و پاریس مەترسی لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share