سلێمانی.. سكچوون و ڕشانەوە 656 كەسی دیكەی لە نەخۆشخانە هێشتەوە

تەندروستيی سلێمانی بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 656 كەس بەهۆی سكچوون و ڕشانەوەوە لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی هێڵدراونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری 24 كاتژمێری بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە نەخۆشخانەكانی شار 136 نەخۆش، شەهید دكتۆر هێمن 298، شۆڕش 140 و منداڵان 82 نەخۆش هێڵدراونەتەوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، سەرجەم حاڵەتەكان بەهۆی سكچوون و ڕشانەوەیە كە ماوەیەكە لە شارەكەدا بڵاوبووەتەوە.

پێشتر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، لە نەخۆشخانەی شار هیچ شوێنێکیان بۆ نەخۆش نەماوە.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، مەترسیی ئەوەیان هەیە ئەو سکچوون و ڕشانەوەیەی بڵاوبووەتەوە پەتای کۆلێرا بێت، وتیشی ژمارەی تووشبووان زۆر زۆرە و ڕێکار و ئامادەکارییەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلا وەیسی: ئەو حزبەی شانازی بە خیانەتەوە بكات نابێت و ناكرێت چاوەڕوانی كاری باشی نیشتیمانی و نەتەوەیی لێبكرێت

پێشڕەو مەلا وەیسی رۆژنامەنووس رایگەیاند، 31 ی ئابی 1996 خیانەتێكی نیشتمانی بوو، كە تا رۆژمێری مرۆڤایەتیی بەردەوام بێت…
Total
0
Share