هانز فلێك: ئەوەی لە نێوان لیڤاندۆڤسكی و بایرن ڕوویدا، شەرمە

هانز فلێك ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، دڵتەنگە بەو دۆخەی لە بایرن میونشن ڕوویداوە و بەداخە بۆ ئەو لێدوانانەی لیڤاندۆڤسكی كە وتی دەمەوێت بڕۆم.

فلێك پێشتر ساڵانی 2019 بۆ 2021 ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن و لیڤاندۆڤسكی بووە.

فلێك پێیوایە شەرمە ئەو دۆخەی بەسەر بایرن میونشندا هاتووە و دەبوو پێش ئەوەی بتەقێتەوە، چارەسەر بكرایە.

ڕاهێنەرەكەی ئەڵمانیا جەختی كردەوە لەوەی لیڤا یاریزانێكی پیشەگەر و بەتوانا و جیهانییە.

گرێبەستی لیڤا ساڵی 2023 لەگەڵ بایرن كۆتایی دێت بەڵام یاریزانە پۆڵەندییەكە بە ئاشكرا وتی دەمەوێت بچمە بەرشلۆنە و گریبەستەكەم نوێ ناكەمەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر سێ خاڵی کۆکرده‌وه‌ و سپۆرتینگ له‌ کاتی زیادکراودا تۆتنهامی کوتا به‌زه‌ویدا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستی پێکرد، ئینته‌ر میلان یه‌که‌مین بردنه‌وه‌ و…
Total
0
Share