ئەمڕۆ بەنزینی 800 دیناری دەگاتە سلێمانی

پێشبینی دەكرێت نرخی بەنزینی موحەسەن بۆ هەزار دینار دابەزێت

دوای ئەوەی بۆ هەولێر و دهۆك دابینكرا، بڕیارە ئەمڕۆ بەنزینی 800 دیناری بۆ پارێزگای سلێمانیش دابینبکرێت.

بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، سێ ملیۆن لیتر بەنزین لە جۆری نۆرماڵ ڕەوانەی هەولێر و دهۆک کراوە و یەک لیتری بە 800 دینار دەدرێت بە شۆفێران.

لەو بارەیەوە پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح دەڵێت، ئەمڕۆ بەنزینەکە بۆ سلێمانیش دابیندەکرێت و لە پاڵاوگەکانی سلێمانی بەرهەمدەهێنرێت و بە هەمان نرخ (800 دینار بۆ هەر لیترێك) دەدرێت بە شۆفێران.

لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییەدا ڕۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزینی 690 دیناری بۆ پاس و تاکسی دابیندەکرێت، هەروەها بەنزینی جۆرەكانی موحەسەن و سوپەر گومرگیان لەسەر هەڵدەگیرێت.

هەروەها هەوڵێکی تری حکومەتی هەرێم بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین، ئەوەیە کە ڕێگە بە بازرگانان دەدرێت سووتەمەنی هاوردەبکەن و قۆرخکاری کەمدەکرێتەوە.

ئەم هەنگاوانە دوای ئەوە دێن كە حكومەتی هەرێم لە كۆبوونەوەی دوێنێدا بڕیاریدا گرفتی گرانیی بەنزین چارەسەر بكات.

بەپێی پێشبینییەكان و زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەكان، پێدەچێت نرخی لیترێک بەنزینی موحەسەن بۆ 950 – 1000 دینار داببەزێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید هۆكاری پەشیمابونەوەی مباپی ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

ئامینە كاكەباوە بەمەرجی پێنەدانی چەك بە توركیا دەنگ بە پڕۆژەیاسایەكی سوید دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سۆران پێنج ماڵ سووتان

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی قەزای سۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆی شۆڕتی كارەباوە لە قەزای سۆران چەند ماڵێك سووتان و بەهۆیەوە كەسێك…
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزاریی پسوڵەی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو ده‌خاته‌كار

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێ ده‌خاته‌كار، كه‌ هاوڵاتییان له‌مه‌ودوا ده‌توانن بە ‏سەردانکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و داخڵکردنی ژمارەی ئەژمارەکەیان،…
Total
0
Share