سایتێكی ئەمریكی: هاوپەیمانەكانی سەدر خەمی یەكەمیان بەدەستهێنانی پۆست بوو

سایتێكی ئەمریكی تایبەت بە شیكاری سیاسی ڕایدەگەیەنێت، هاوپەیمانەكانی سەدر باوەڕیان بە حكومەتی زۆرینە نەبوو، بەڵكو خەمی یەكەمیان بەدەستهێنانی پۆست بوو.

سایتی ئەتلانتیك كانسڵ-ی ئەمریكی تایبەت بە شیكارە سیاسییەكان ڕایگەیاند، دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر نابێتە ڕێگر لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هێنانەدی نیسابی یاسایی، لەڕێی پڕكردنەوەی كورسییەكان بەو كاندیدانەی لەهەمان بازنەی هەڵبژاردن زۆرترین دەنگیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، “لە سەرەتاوە، ڕوون بوو كە هاوپەیمانەكانی سەدر هاوڕای تێڕوانینەكانی نەبوون لەبارەی حكومەتی (زۆرینەی نیشتمانی)، بەڵكو بەشێوەیەكی گشتی گرنگییان بە بردنەوەی پۆستەكان دەدا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی دیموكراتی كوردستان یەكەم لێدانی لە پڕۆژەكەی سەدر دا لەڕێی پێشكەشكردنی هۆشیار زێباری وەك كاندیدی سەرۆكایەتی، بەڵام دادگای باڵای فیدراڵی پێیوابوو دادگاییكردنی پێشووی زێباری و دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەس-ن بۆ دوورخستنەوەی.

لەسەروو ئەوەشەوە، پارتی هاوپەیمانییە بەهێزە نوێیەكەی لەگەڵ سەدر قۆستەوە و نەریتی دابەشكردنی پۆستە سیاسییەكان، كە بریتیبوو لە پێدانی پۆستی سەرۆكایەتی بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-ی پێشێلكرد، وەك ئەوەی سایتە ئەمریكییەكە تیشكی خستووەتەسەر.

دەشڵێت، بەهێزترین بەربەستی دژ بە حكومەتی “زۆرینەی نیشتمانی”ی سەدر لەلایەن شیعە بەرهەڵستكارەكانیەوە بوو لەسەر ئەو بنەمایەی سوورە لەسەر ئەوەی تەنها شیعە لە حكومەتەكەیدا دووربخاتەوە، بەهۆی ئەوەی كورد پۆستی سەرۆكایەتی وەردەگرن و وتەبێژ لە بژاردەی سوننە دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا كورد و سوننە مافی هەلبژاردنی سەرۆك وەزیرانیان دەبێت لەكاتێكدا پۆستێكی شیعەیە و بە بەشداری كەمینەیەك لە شیعەی پەرلەمان ئەنجامدەدرێت.

ڕاپۆرتەكە دەڵێت، دابەشبوونی دەنگەكانی شیعە لە ئەنجومەنی نوێنەران لەڕێی قۆرغكردنی ناكۆكییە ناخۆییەكانیان لەلایەن سەركردەكانی سوننە و شیعەوە كاری لەسەركراوە.

لە كۆتایشیدا دەربارەی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر دەڵێت، دەستلەكاركێشانەوە بەكۆمەڵەكە ئالنگارییەكی گەورەیە لە بەردەم سیستمی سیاسیی عێراق، پێویستە لەسەر سوودمەندانی دەستلەكاركێشانەوە بەئاگابن لە مامەڵەكردن لەگەڵ لێكەوتەكانی، پێویستە لەسەریان هۆشیارانە هەنگاوبنێن بۆ پڕكردنەوەی كورسییەكان.

بابەتی پێشتر

پاریس بەدوای جێگرەوەی ڕامۆس-دا دەگەڕێت

بابەتی دواتر

داروین نونێز: قسەم لەگەڵ سوارێز نەکردووە و لە لیڤەرپوڵ سەرسام بووم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاڤرۆڤ سەردانی عێراق دەكات

وەزیری دەرەوەی روسیا بە سەرۆكایەتیی شاندێك سەردانی بەغدادی پایتەخت دەكات و بڕیارە زنجیرەیەك دیدار لەگەڵ بەرپرسانی عێراقیدا ئەنجامبدات.…
Total
0
Share