لەبارەی ئاوی بەنداوەكانەوە پەیامێك بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەنداوی دەربەندیخان

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی ماوەی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوەكانەوە دەدات و جەختدەكاتەوە تەنها لە بەنداوی دەربەندیخان بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو ماوەی بەردانەوەی ئاو كەمكراوەتەوە.

ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ماوەی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دوكان كەمنەكراوەتەوە، بەڵام لە بەنداوی دەربەندیخان ماوەی بەردانەوەی ئاو بە بەراورد بە مانگی ئایار كەمكراوەتەوە.

ئاشكرایكرد، لە ئێستادا ڕۆژانە 35 مەتر سێجار لە یەك چركەدا ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان بەردەدرێتەوە و مانگی ڕابردوو ماوەی بەردانەوەی ئاو زیاتر بووە لە 35 مەتر سێجار لە یەك چركەدا.

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم، دڵنیای دا ئەو بڕە ئاوەی لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان ڕۆژانە بەردەدرێنەوە بە زیادەوە بەشی ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتییان بەردەدرێنەوە.

بابەتی پێشتر

بەغداد هەڕەشە لەو كۆمپانیا نەوتییانە دەكات كە لە هەرێم كاردەكەن

بابەتی دواتر

چوونی مانێ بۆ بایرن میونشن یەكلایی بووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە بەوپێیە بارانبارین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەپێی پێشبینییەکان،…
زیاتر ببینە

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە تونێلی دەربەندیخان كەسێك گیانیلەدەستدا و سیانی دیكە برینداربوون

لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و سیانی دیكە برینداربوون. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share