‌‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقدا كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق.

لە دیدارێكدا جەخت لە دەسەڵاتی دادوەری و سەربەخۆیی دادگاكان كرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چەسپاندنی یاسا و پارێزگاریكردن لە دەستوور لەپێناو سەقامگیری سیاسی، ئابوری و كۆمەڵایەتی لە وڵاتدا.

ھەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی یەكخستنی هەوڵەكان و تەواوكردنی ڕێكارە یاسایی و دەستوورییەكان كرا بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانیی خزمەتگوزار بە بەشداریی هەموو لایەنە سیاسییەكان و دروستكردنی حكومەتێك كە ببێتە چەترێك بۆ هەموو عێراقییەكان و كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر بكات.
فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بەگرنگییەوە باسی لە ڕۆڵ و پێگەی سەرۆك مام جەلال كرد و ڕایگەیاند، عێراقی نوێ دەبێت سوپاسگوزاری سەرۆك مام جەلال بێت، چونكە ئەو كۆكەرەوەی هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكان بوو. هەروەها ستایشی هەوڵەكانی سەرۆك بافڵی كرد كە لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆڵێكی ئەرێنی بینیووە لە یەكخستنی هێز و لایەنە سیاسییەكان و هۆكارێك نەبووە بۆ دروستكردنی پشێوی و دووبەرەكی.
وتیشی ئێمە بەم هەنگاوە دروست و كاریگەرانەدا، سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلالمان دێتەوە یاد و دڵنیاین یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژەپێدەری ئەو ڕێبازە دەبێت.

‌لە بەرامبەردا سەرۆك بافڵ داوای لە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كرد ڕۆڵی مێژوویی خۆیان بگێڕن و پارێزەری مافی ھەموو عێراقییەكان بن بە نەتەوە وپێكھاتەكانیشەوە. هەروەها هاوكار و پشتیوان بێت بۆ داكۆكیكردن لە مافە یاسایی و دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

توركیا پەلاماری یەپەشەی دا و ژمارەیەك لە ئەندامانیان شەهیدبوون

بابەتی دواتر

بەغداد هەڕەشە لەو كۆمپانیا نەوتییانە دەكات كە لە هەرێم كاردەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share