بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویكردووەتەوە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ تێیدا هاتووە، كەمێك لەمەوبەر دوو بریندار گەیەندراونەتە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ كە تەمەنیان (21-25)ساڵانە و بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەیانەوە لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ سەنگاو برینداربوون و لە ئێستاشدا چارەسەری بەپەلەیان بۆ دەكرێت.