دۆلار بە كەمتر لە نرخی بازاڕ بە حاجییان دەفرۆشرێت

ئەو هاوڵاتییانەی هەرێمی كوردستان و عێراق كە ئەمساڵ گەشتی بەجێهێنانی فەریزەی حەج دەكەن، كارئاسانیی زیاتریان بۆ دەكرێت.

دەستەی حەج و عومرەی عێراق ڕایگەیاند، لە خەرجكردنی دۆلاردا كارئاسانی بۆ حاجییان دەكرێت و ئاشكرایكرد، “دەستەی حەج و بانكی ناسك خزمەتگوزارییەك پێشكەش بە حاجییان دەكەن و دۆلاریان بە نرخی پاڵپشتیكراو لەلایەن بانكی ناوەندییەوە پێدەفرۆشن”.

نرخی 100 دۆلار لە بازاڕدا لە سەرووی 148 هەزار دینارەوەیە، بەڵام بانكی ناوەندی 100 دۆلار بە 143 هەزار و 500 دینار دەخاتە بازاڕەوە.

ئەم بڕیارە لە كاتێكدایە، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێم و عێراق بەرەو سعودیە بەڕێدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق: بەهای دۆلار لە بودجەی 2026دا بە جێگیری دەمێنێتەوە

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەهای دۆلار لە بودجەی 2026دا بە جێگیری دەمێنێتەوە. مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی…
Total
0
Share