گیانلەدەستدانی زیندانییەكەی سلێمانی بە سكچوون و ڕشانەوە ڕەتدەكرێتەوە.
یادگار حاجی، بەرپرسی هۆبەی توێژەران لە چاكسازیی گەورانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو زیندانیەی كە لە چاكسازیی گەورانی سلێمانی گیانیلەدەستدا بە سكچوون و ڕشانەوە نەبووە.
وتیشی، مردنی زیندانییەكە لەناكاو بووە و هیچ كێشەیەكی تەندروستی نەبووە و لە ئێستاشدا نێردراوە بۆ پزیشكی دادوەری تا توێكاری بۆ تەرمەكەی بكرێت.