کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک

 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما لە سبەینێوە نزمدەبنەوە و لە ناوەندی پارێزگاکانیش تۆزێکی سووک دەبێت.

لە پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای هەولێر و هەڵەبجە 41 پلە دەبێت، لە سلێمانی 38 پلە و لە دهۆک 40 پلە دەبێت، هەروەها لە پارێزگای کەرکوک بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 43 پلە.

سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزێکى سووک لە سەنتەرى پارێزگاکان . سنوورى باشوورى پارێزگاى هەولێر لەگەڵ ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى کرکووک کاریگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵى زیاتر دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ پلەکانی گەرما 1-3 پلەی سەدی دادەبەزێت.

بابەتی پێشتر

چی لەبارەی تای خوێنبەربوونەوە دەزانیت کە لە عێراق بڵاوبووەتەوە؟

بابەتی دواتر

لە نرخی بەنزیندا<br> عێراق لە ڕیزبەندیی 12 و هەرێم لە 36هەمیندایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share