ژمارەی مردووانی تای خوێنبەربوون لە عێراق بۆ 27 كەس بەرزبووەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی مردووانی تای خوێنبەربوون لەسەرانسەری وڵاتدا بۆ 27 كەس بەرزبووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، تاوەكو ئێستا 162 حاڵەتی تووشبون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆماركراوە.

باسی لەوەشكردووە، بە حاڵەتەكەی ئەمڕۆی هەولێرەوە ژمارەی مردووانی تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 27 كەس.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرەڕای بوونی زانیاریی كەم لەبارەی نەخۆشییەكەوە، بەڵام لە هەموو پارێزگاکان ڕێوشوێنی خۆپارێزی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون گیراونەتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق: یەکەم وەجبەی ئەندامانی د.ا.عـ.ـشمان

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایدەکات، یەکەم وەجبەی ئەندامانی د.ا.عـ.ـشمان رادەستکرا کە ‌هاوڵاتیی عێراق بێتاوانیان کوشـ.ـتووە. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share