ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانییەوە… لەبارەی تابلۆ دوو ملیۆن دینارییەكەوەیە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەكاتەوە كە پسووڵەی دوو ملیۆن دینارییان بڕیوە دەبێت سبەینێ سەردانی هاتوچۆ بكەن بەمەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی تێیدا هاتووە، ئەو هاوڵاتییانەی پسووڵەی دوو ملیۆن دینارییان بڕیوە بۆ وەرگرتنی چەند ژمارەیەكی تایبەت كە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ڕسووماتەكەی دوو ملیۆن دینارە، سبەینێ یەكشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بكەن بەمەبەستی ڕاییكردن و تەواوكردنی مامەڵەكانیان.

لە ڕاگەیەندراوە هاتووە، لەكاتی سەردانكردندا پێویستە سەردانی بەشی یاسایی بكرێت بە مەبەستی پڕكردنەوەی بەڵێننامە و پێوسیتە بەڵگەنامەی سەلماندنی كەسێتی لەگەڵ خۆی بهێنێت لەوانە ( پێناسی باری شارستانی، ڕەگەزنامە یاخود كارتی نیشتمانی).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی یەكەم رۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت

سبەینێ هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش جەختدەکاتەوە ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە. سبەینێ هەینی…
Total
0
Share