حكومەتی هەرێم بەرەیەكی نوێی شەڕە یاساییەكانی لەگەڵ بەغداد دەكاتەوە، دوای ئەوەی لە هەولێر سكاڵایەكی دژ بە وەزارەتی نەوتی عێراق تۆماركرد، وەك ئەوەی سایتێكی بواری وزە ئاماژەی پێداوە.
بەپێی سایتی (iraqi oil report)ی تایبەت بە ئابوری و وزە، حكومەتی هەرێمی كوردستان سكاڵایەكی لە هەولێر تۆماركردووە و ئەوەش ڕەنگە ڕێكاری یاسایی وەزارەتی نەوت لە بەغداد دژ بە كۆمپانیا نەوتییەكانی كوردستان ئاڵۆزبكات.
ڕوونیشیكردەوە، شەڕە یاساییەکان لەسەر کەرتی نەوتی سەربەخۆی کوردستان هەفتەی ڕابردوو چووە قۆناغێکی نوێی ئاڵۆزەوە، لەکاتێکدا دادگایەک لە بەغداد ڕۆژی پێنجشەممە جارێکی دیکە بڕیاریدا دانیشتنێک دوابخات.
دەربارەی دواخستنی دانیشتنەكە دادوەر محەمەد عەلی مەحمود نەدیم لە دادگای بازرگانی کەرخ لە بەغدا ڕایگەیاند، داواکەی وەزارەتی نەوت لەسەر حەوت کۆمپانیای نەوتی نێودەوڵەتی کە لە کوردستان کاردەکەن دوادەخرێت تا 20ی حوزەیران، بۆ ئەوەی سەرجەم تۆمەتباران بانگهێشتنامەیان پێبدرێت و نوسراوە پێویستەكانیان ئامادەبكەن و نوێنەری ڕێگەپێدراو بنێرن.
پێشتریش دانیشتنێکی سەرەتایی لە 5ی حوزەیران بە هۆکاری هاوشێوە دواخرا.