بزانە چۆن دزە بە پرسیاری تاقیكردنەوەكان كراوە

وەزیری پەروەردەی حكومەتی عێراق زانیاریی نوێی لەبارەی ئەو كەسانە ئاشكراكرد كە دزەیان بە تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 3ی ناوەندی كردووە و دەڵێت، “پاسەوانێك دزەی بە پرسیاری تاقیكردنەوەكان كردووە”.

عەلی حەمید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی عێراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ” ئەو كەسەی پرسیارەكانی دزەپێكردووە، پاسەوانی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی ڕەسافەی دوو بووە و كۆپییەكی كلیلی قاسەكەی دەستكەوتووە كە پرسیارەكانی تێدا بووە.

هەروەها ئاشكرایكرد، سێ كەسی دیكە لەو كارەدا تێوەگلاون و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پرسیارەكانیان فرۆشتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ سبه‌ینێوه‌ سێباره‌ ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێته‌وه‌

له‌ سبه‌ینێوه‌ تاوه‌كو سێ ڕۆژ سێباره‌ ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێته‌وه‌. فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق…
Total
0
Share