پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان واژوو كرد

دوای پەیامەكەی موقتەدا سەدر، پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان لە حەنانە واژوو كرد.

میدیاكانی عێراق ئەمڕۆ هەینی بڵاویانكردووەتەوە، پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان لە حەنانە نووسیوە و واژوویان لەسەر كردووە بە مەبەستی جێبەجێكردنی داواكارییەكەی موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، دوێنێ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوای لە پەرلەمانتارانی ڕەوتەكەی كرد دەستلەكاركێشانەوەكانیان بنووسن بەمەبەستی ئامادەبوونیان ‏بۆ پێشكەشكردنی بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.‏

بابەتی پێشتر

دەوامی فەرمانبەران كەمكرایەوە

بابەتی دواتر

حەوت مانگە مووچەی زیاتر لە 3 هەزار و 500 پێشمەرگە دابەشنەكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share