لەسەر پێشنیازی بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی گەشتیاری لە سنووری شارباژێر دەستەبەردەكرێن.
ئاماژە بەوەشكراوە ئەو پڕۆژانەی لە سنوورەكە جێبەجێدەكرێن بریتین لە (قادرمەی بەردین، تابلۆی ڕێنیشاندەر، محاجەرە و مەرجی سەلامەتی)
لە ساڵی 2019 بە هەوڵی بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی توانراوە كارەبای پێویست بگەیەندرێتە ناوچەی سەرسوڵ، تا بتواندرێت لەڕووی گەشتیارییەوە گرنگی زیاتری پێبدرێت.