وەزیری دارایی هەرێم داوا لە سوپای عێراق كرد ڕێگری لە قاچاخچێتیی دەروازە سنوورییەكان بكات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ لیوا ڕوكن حماد فازڵ هادی دزەیی، فەرماندەی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و شاندێكی یاوەری لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری كۆبوونەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، وەزیری دارایی و ئابوری باسی لە دیاردەی قاچاخچێتی و یاسا شكێنی لە سنوورەكان كرد و جەختكردەوە دەبێت بە هەموو لایەكەوە هەوڵی بنبڕكردنی یاساشكێنی بدرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لیوا ڕوكن حماد بەڵێنیدا هاوكاری وەزارەتی دارایی هەرێم بكات و ئەو كەسانەی كە لە پشتی ئەو جۆرە كارانەوەن و یاسا شكێنی دەكەن بەبێ جیاوازی ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.
وەزیری دارایی باسی لەوەشكرد، ” هەموومان بۆ چاكسازی هاتووین بۆیە دەبێت ئەوانەی یاسا شكێنی و كاری قاچاخچێتی لە سنوورەكان ئەنجامدەدەن، ڕێگرییان لێبكرێت. لە هەمانكاتدا ئەوەی لە توانای وەزارەتی دارایی و ئابوری بێت درێغی ناكات.