ناسنامەی ژنە کوژراوەکەی گەڕەکی بەختیاری ئاشکراکرا

بەیانی ئەمڕۆ ژنێک لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی کوژرا، بەپێی زانیارییەکانیش ئەندامی باڵای پەکەکەیە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، “ئەو ژنەی بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی درایە بەر دەستڕێژی گوللە ناوی ناگیهان ئاكارسەل-ەو نازناوی (زیلان)ی هەبووە و تەمەنی 45 ساڵە، خەڵکی باکووری کوردستانە”.

هەر بە پێی زانیاریییەکان، “کوژراوەکە ئەندامی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بووە، 11 گوللەی پێوەنراوە کە چواریان بەریکەوتوون و گوللەکانی دیکە بەر ماڵان و ئۆتۆمبێل کەوتوون”.

لەئێستادا تەرمی ناوبراو لە پزیشکی دادوەری سلێمانییە بەمەبەستی ئەنجامدانی توێکاری بۆ لاشەکەی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم: زانیاریەکانی سەرژمێری نادرێن بە هیچ لایەنێکی حکومی و ناحکومی

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم جەختدەکاتەوە، ئەو زانیارییانەی لە چوارچێوەی سەرژمێریی گشتیی لە هاوڵاتییان کۆدەکرێتەوە، نادرێنە هیچ لایەنێکی حکومی و…
Total
0
Share