سەركردەیەكی یەكێتی ئامانجی سەردانەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغداد ئاشكرادەكات

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان ئامانجی سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەغداد ئاشكرادەكات.

ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە تویتێكدا كە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە نووسیویەتی، “ئامانجی سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەغداد، بەمەبەستی گفتوگۆكردنە لەسەر دۆخی سیاسی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و پێكهێنانی حكومەت”.

دەشڵێت، لە كۆبوونەوەكاندا سەرۆكی یەكێتی جەختی لە گرنگی و پێویستی پەیوەندیی نێوان لایەنەكان كردەوە بۆ كۆتاییهێنان بەم دۆخە چەقبەستووە سیاسییەی كە ئێستا لە پرۆسەی سیاسی دروستبووە.

هەر لە تویتەكەی ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی هاتووە، یەكێكی دیكە لە ئامانجەكانی كۆبوونەوەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوەیە، كە پەلەبكرێت لە پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار بۆ هاوڵاتییان كە توانای چارەسەركردنی كێشەكانی هەبێت لە عێراقدا.

بابەتی پێشتر

ئێران 12 کەسی لە یەک کاتدا لەسێدارە دا.. هیومەن ڕایتس هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

کاتتان تەواوبوو.. ئەپڵ دەستبەرداری پێنج جۆری ئایفۆن دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشی كوردیی رادیۆی سوید داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی رادیۆی سوید بڕیاریدا بە داخستنی بەشی کوردی. رادیۆكە بڵاویكردەوە، بڕیارەكە لە چوارچێوەی سیاسەتی پاشەکەوتکردن و کەمکردنەوەی خەرجییەکانە.…
Total
0
Share