وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕەتی دەكاتەوە ناتانیاهۆ و بن سەلمان كۆبوبێتنەوە

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕەتی كردەوە شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی كۆبوبێتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە ڕۆژنامە ئیسرائیلییەكان باسیان لە كۆبوونەوەیەكی لەو جۆرە كردووە.

شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووەم ڕایگەیاندووە، “لەكاتی كۆبوونەوەی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و مایك پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، بەهیچ جۆرێك چاوپێكەوتنی نێوان محەمەد بن سەلمان و بەرپرسانی ئیسرائیلی بەڕێوەنەچووە”.

وەزیری دەرەوەی سعودیە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو كۆبوونەوەیەی بەڕێوەچووە تەنها بەرپرسانی ئەمریكی و سعودی ئامادەبوون.

ئەوەش لەكاتێكدایە، وەزیری پەروەردەی ئیسرائیل سەردانی ناتانیاهۆی بۆ سعودیە پشتڕاستکردووەتەوە.

یۆئاڤ گالانت، وەزیری پەروەردەی ئیسرائیل بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی، پشتڕاستیکردووەتەوە كە، دوێنێ یەكشەممە 22ی تشرینی دووەم، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی بەنهێنی سەردانی سعودیەی کردووە و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان کۆبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیندیپێندت: ژنانی چالاكوان لە بەندینخانەكانی سعودییەدا دەستدرێژی سێكسییان كراوەتەسەر

ڕۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، چالاكوانانی دۆسیەی مافەكانی ژنان لە بەندینخانەكانی سعودییەدا ڕوبەڕووی دەستدرێژی سێكسی و ئەشكەنجەدان بوونەتەوە. ڕاپۆرتی…
زیاتر ببینە

دەوڵەت باخچەلی: با مافی هیوا بە ئۆجـ.ـەلان بدرێت و دەمیرتاشیش بگەڕێتەوە ماڵەوە

دەوڵەت باخچەلی رایدەگەیەنێت، تورکیای بـ.ـێتیرۆر ئامانجی ئێمەیە، کورد تەنیا پـ.ـەکـ.ـەکە و یـ.ـەپـ.ـەگـ.ـە نییە. دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی…
Total
0
Share