ئێران.. بەهۆی دەرچوونی شەمەندەفەرێک لە ڕێڕەوەکەی 10 کەس گیانیان لەدەستدا

 

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، شەمەندەفەرێک لە هێڵەکەی دەرچووە و لانیکەم 10 کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

موجتەبا خالیدی وتەبێژی دەستەی بەهاناوەچوونی نیشتمانیی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوەکەوە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش برینداربوون.

بەپێی بەرپرسە ئێرانییەکە، دۆخی تەندروستیی 12 لە بریندارەکان سەختە.

شەمەندەفەرەکە لەگەشتێکدا بووە لەنێوان شاری مەشهەد و یەزد لە نزیک شاری تەرابلوسی ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، حکومەتی دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی پێشێلکردووە. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای…
Total
0
Share