ناوەرۆكی كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی

بافڵ جەلال تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی جەخت لە دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزاردەكەنەوە.

‎ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغداد بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق کۆبوونەوە.

‎بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش لە کۆبوونەوەکەدا ھەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی سیاسیی عێراق و پەکخستنی ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرایەوە.

هەروەها جەخت لە خستنەگەڕی ھەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەك كرایەوە لەپێناو پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار و بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر.

‎لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا بەردەوامیی گفتوگۆكان و هەوڵدان بۆ كاری پێكەوەیی جەختی لێكرایەوە بەشێوەیەك كە خزمەت بە پرۆسەی سیاسیی عێراق بكات.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە ڕوون و ئاشكرایە و هەوڵەكانمان لە پێناو لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنێكی نیشتمانییە

بابەتی دواتر

بەنزینە 690 دینارییەكە لەم بەنزینخانانە دابەشدەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share