ئێستا بیکڕە و دواتر پارە بدە.. “ئەپڵ” بە خزمەتگوزارییەکی نوێ کڕیاران ڕادەکێشێت

کۆمپانیای “ئەپڵ” لە کۆنفرانسی ساڵانەیدا بۆ پەرەپێدەران ئاشکرایکردووە، لەڕێی خزمەتگوزارییەکی نوێوە بەکارهێنەران دەتوانن بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بکڕن و دواتر پارەکەی بدەن.

کڕیار دەتوانێت بە 4 جار و لە ماوەی 6 هەفتەدا پارە بدات، بەبێ هیچ باج و زیادەیەک.

بەپێی تۆڕی “سکای نیوز”، خزمەتگوزارییەکە ناوی “Apple Pay Later”ـە و لەو شوێنانە بەردەست دەبێت کە سیستمی “ئەپڵ پەی” بەکاردەهێنن، سەرجەم پرۆسەکەش لەڕێی پرۆگرامی “Wallet”ـەوە بەڕێوەدەبرێت.

ئەم خزمەتگوزارییە لەگەڵ نوێکردنەوەی سیستمی “iOS 16″ـدا دێت و ڕکابەریی خزمەتگوزارییەکانی دیکەی بەقیستدانی وەک “کلارنا” و “ئەفێرم” دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەکرێت ئینتەرنێت لە دراوسێکەتەوە وەرگریت؟ ئەو وڵاتەی بەرزترین ڕێژەی ئەو دیاردەیەی تێدایە کوێیە؟

بەپێی ئەو داتایانەی کۆمپانیای جیهانیی statista لەبارەی بەکاربردنی ئینتەرنێت لە جیهاندا بڵاویکردووەتەوە، 16%ی ئەوانەی لە هۆلەندا بەشدارییان کردووە…
Total
0
Share