رۆبێرت لێڤاندۆڤسكی پۆلەندی جەختی كردەوە لەوەی ئەو چیتر ناتوانێت یاریی بۆ بایرن میونشن بكات و پێشیوایە ڕۆیشتن لە یانەكە لە بەرژەوەندی هەردولایە.
وتیشی: تەنها چاوم لەسەر گرێبەستەكەی بەرشلۆنەیە و بیر لە هیچ یانەیەكی تر ناكەمەوە.
بەشێك لە وتەكانی لیڤاندڤسكی:
/ دەمەوێت بایرن میونشن جێبهێڵم، شتێك لەناخمدا مردوە، پێویستم بە خۆشەویستی زیاترە ، ڕۆیشتنم باشترین چارەسەرە بۆ هەردولا.
/ تەنها بیرم لای گرێبەستی بەرشلۆنەیە و سەیری هیچی ترم نەكردوە.
/ لەگەڵ بایرن میونشن كۆتاییم هاتووە
/ مێسی وەك ئۆتۆمبێلی فیراری وایە، كاتێك دەچیتە تەنیشتییەوە هەستێكی خۆشت لا دروست دەبێت.