كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم ئەمڕۆ پلەی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت، سبەینێش ڕوو لە نزمبوونەوە دەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک.

سەبارەت بە پلەکانى گەرما دەڵێت، نزیک دەبێتەوە لەگەڵ ڕۆژی پێشوو، خێرایى با مامناوەند 10-20 کم لە کاتژمێرێکدا و مەودای بینین 8-10 کم دەبێت.

دەربارەی كەشوهەوای سبەینێش كەشناسیی هەرێم ڕوونیكردووەتەوە، ئاسمان پەڵەهەور و هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما بە نزیکەى 2-3 پلە ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات.

لەگەڵ ئەوەشدا خێرایی با زیاددەكات بۆ سەروو 20 كم لە کاتژمێرێکدا. مەودای بینین 8-9 کم دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ئاكرێ ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی كوژرانی ئەفسەرەكەی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی ئاكرێ ڕەتیدەكاتەوە تۆمەتباری سەرەكیی كوژرانی عەقید سابیر ئاكرەیی ئەفسەر لە مەشق و ڕاهێنانی وەزارەتی پێشمەرگە…
Total
0
Share