لەبارەی بەرهەمە پەلەوەرییەكانەوە هۆشداریدەدرێـت

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان ڕایدەگەیەنێت، لە چوار مانگدا زیاتر لە 17 ملیار دینار زیان بە خاوەن پڕۆژەكانی بەخێوكردنی پەلەوەر لە هەرێمی كوردستان گەیشتووە.

نازم عەبدوڵا جاف، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەپێی بەدواداچوونەكانمان لە چوار مانگی ڕابردوودا ئەگەر 700 هۆڵ زەرەرمەندبووبێتن هەر هۆڵێك 25 ملێۆن دیناربێت زیانەكەی دەكاتە 17 ملیار دینار كە بەر خاوەن پرۆژەكان كەوتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكارەكەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی پەلەوەر و گرانبوونی پێداویستییەكانیان و خراپی هۆڵەكانی بەرهەمهێنانی پەلەوەربووە .

ئاشكرایكرد، “زیانەكانیان لەوە زیاتر دەخەمڵێندرێن كە ئاماژەمان پێكردووە و ئەگەر حكومەت هاوكار و پشتیوانمان نەبێت لە ساغكردنەوەی بەرهەمەكان ئەوا بەرهەمهێنانی پەلەوەر و كەرتەكەی بەتەواوی مایەپووچ دەبێت و چیتر بەرگەی ئەو هەموو زیانە ناگرێت”.

بابەتی پێشتر

پوتین: هێزەکانمان لە ئۆکرانیا وەک "گوێز"چەکی ئەمریکی تێكدەشکێنن

بابەتی دواتر

بەرێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share