تەرمی سەبری ئەحمەدی تەمەن 21 ساڵ لە ڕووباری خاپوور دۆزرایەوە كە دوێنێ ویستی كەسێكی ڕزگاربكات و خۆی خنكا.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، گەنجێكی تەمەن 21 ساڵ بە ناوی سەبری ئەحمەد عەبدوڵڵا كە نیشتەجێی زاخۆ بووە كاتێك بینیویەتی كەسێك خەریكە لەناو ڕووباری خاپووردا دەخنكێت چووەتە ناو ئاوەكە و هەوڵی ڕزگاركردنی داوە، بەڵام خۆی خنكاوە و كەسەكە ڕزگاری بووە.
ئەمڕۆشەممە تیمەكانی بەرگریی شارستانیی زاخۆ تەرمی ئەو گەنجەیان لە ڕووباری خاپووردا دۆزییەوە.