پەرلەمانتارێك: پارەی مووچە و نیوێك لەبەردەستە و مووچەی مانگی پێنج بە 21 ڕۆژ دابەشدەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارەی مووچە و نیوێك لەبەردەستە و وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی پێنج بە 21 ڕۆژ دابەشدەكات.

عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بۆ هەر مانگێك بەبێ 200 ملیار دینارەكەی بەغداد، هەرێمی كوردستان نزیكەی یەك ترلیۆن‌ و 210 ملیار دینار داهاتی‌ هەیە.
ئاشكرایكرد، لەو بڕە پارەیە 880 ملیاری داهاتی نەوتی فرۆشراوە و 150 ملیار دینار داهاتی دەروازە سنوورییەكان و 50 ملیار دینار باج، 100 ملیار دینار لە ڕسوومات و 31 ملیار دینار هاوكاریی هاوپەیمانانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، خەرجی‌ بۆ هەرمانگێك بە نزیكەیی بریتیە لە یەك ترلیۆن‌ و سەد و پەنجا ملیار دینار کە 902 ملیار دینار بۆ مووچەیە و نزیكەی‌ 100 تا 150 ملیار دینار بۆ خەرجی‌ وەزارەتەكان ‌و خزمەتگوزارییە و پڕۆژەكانیش زۆرینەیان وەستاون.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی دەڵێت، بۆ مانگی‌ پێنج داهاتی‌ حكومەت بەمجۆرەیە:-

1-بڕی‌ (331 ملیار دینار) لە داهاتی‌ ناوخۆی‌ مانگی‌ پێشوو، چونكە بەهۆی‌ (200 ملیار) دینارەكەی‌ بەغدادەوە، داهاتی‌ ناوخۆ بۆ مووچەی‌ مانگی‌ چوار بەكارنەهات.

2.لە داهاتی‌ نەوتی‌ مانگی‌ (5) بڕی‌ نزیكەی (850 تا 880) ملیار دینار لەبەردەستە.

3-لە داهاتی‌ ناوخۆی‌ مانگی‌ (5) بڕی‌ (331 ملیار دینار) لەبەردەستە.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ بە ڕۆیشتنی مانێ و کیتا بەهێزتر دەبێت

بابەتی دواتر

وتەكانی شاعیرێك لەبارەی ئوم كەلسوومەوە كاردانەوەیان لێدەكەوێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share