کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی خۆڵبارین دەبێت

 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری خۆڵبارین هەیە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سوک هەیە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەکانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبێت.

پێشتر دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداری دایە هاوڵاتییان لەم هەفتەیەدا خۆیان لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر بپارێزن بەهۆی بەرزبوونەوەی زۆری پلەکانی گەرماوە.

بابەتی پێشتر

مانێ بڕیاری كۆتایی داوە و لە لیڤەرپوڵ نامێنێتەوە

بابەتی دواتر

پاش 100 ڕۆژ<br> ئایندەی شەڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا بەچی دەگات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share