بەنزین گرانتربوو

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون لە كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە شاری سلێمانی 25 دینار گران دەبێت و لە بەشێك لە بەنزینخانەكاندا ئێستا نرخەكەیان گرانكردووە و هۆكارەكەشی نەناردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغداد و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە بازارەكانی جیهاندا.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆڕماڵ بووەتە 1025 دینار و سەرجەم جۆرەكانی دیكە هەر لیترێكی 25 دینار دەچێتە سەر نرخەكەی و لەپێش جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵەوە یەك لیتر بەنزینی 690 دیناری بۆ سلێمانی نەهاتووە و بەهۆی ئەوەی كە ئازادی لە هاوردەكردنی بەنزین هەیە ناتوانرێت نرخەكەی ڕێگری لێبكرێت و بەنزین لە بەنزینخانەكاندا گراندەكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری لە هەولێر و دهۆك نەوەستاوە و بەنزینیان بۆ دابیندەكرێت و تەنها پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین بێبەشكراون.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە لە ترسی بایرن پلانی "B" بەکاردەخات

بابەتی دواتر

بڕیاری زیندانیكردن بۆ چوار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share