سەرۆكی ئۆكرانیا دەڵێت، لەئێستادا نزیكەی 20%ی خاكی ئۆكرانیا لەلایەن ڕوسیاوە داگیركراوە.
ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە وتارێكی تۆماركراوی ڤیدیۆییدا لەبەردەم پەرلەمانی لۆكسەمبۆرگ ڕاشیگەیاند، پێوستە بەرگری لەخۆمان بكەین دژ بە نزیكەیی تەواوی سوپای ڕوسیا. سەرجەم پێكهاتە سەربازییە ئامادەكانی ڕوسیا لەم دوژمنكارییەدا تێوەگلاون.
ئاماژەی بەوەشكرد كە هێڵەكانی پێشەوەی شەڕ بۆ زیاتر لە هەزار كیلۆمەتر درێژبووەتەوە.
دوێنێ چوارشەممە هێزەكانی ڕوسیا گەیشتە ناوەندی شاری سیڤیرۆدۆنیتسك لە ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا، بەمەش دەستكەوتێكی لە هێرشەكانی بۆسەر ناوچەی دونباس چنییەوە.
پاش چەند ڕۆژێك لە شەڕی توند لە دەوروبەری سیڤیرۆدۆنیتسك، كە زۆرینەی بووە داروپەردوو بەهۆی بۆردومانی مووشەكهاوێژە ڕوسیییەكان، هێزەكانی ڕوسیا پێشڕەوییان بەرەو شەقامەكانی شارەكە دەستپێكرد.
لەكاتێكدا ئەگەر ڕوسیا شارەكە كۆنتڕۆڵبكات لەگەڵ لیسیچانسك كە دەكەوێتە بەری خۆرئاوای ڕووباری سیڤرسكی دۆنیتس، ئەوكات كۆنتڕۆڵی لۆگانسك-ی كردووە، كە یەكێك لەو دوو ناوچەیەی هەرێمی دۆنباس-ی پێكهێناوە و مۆسكۆ هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی دەدات لە بەرژەوەندیی جوداییخوازەكان، ئەمەش یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیایە لەم شەڕەدا.
لە ساڵی 2014دا ڕوسیا هەڵیكوتایەسەر نیمچە دوورگەی قرم و خستیەپاڵ خۆی، هەروەك كۆنتڕۆڵی شاری ماریۆپۆلی سەر دەریای كرد كە دەكەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا، كە بەسەر دەریای ئازۆف-دا دەڕوانێت، پاش خاپووركردن و ئاوارەكردنی دانیشتووانەكەی، سەرەڕای كۆنتڕۆڵكردنی ناوچەكانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا لە دەستپێكی شەڕەكەیەوە لە 24ی شوباتی ڕابردوو.