سەرۆكی هەرێم لە پەیوەندییەكدا لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەی لێ‌كرد و جه‌ختى له پێويستيى كارى هاوبه‌ش و ته‌بايى نێوان لايه‌نه كوردستانييه‌كان كرده‌وه.
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێگەیشت و تیایدا بەبۆنەی يادى 47 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتی پيرۆزبايى له سەرۆك و سه‌ركرايه‌تى و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى يه‌كێتى كرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێم، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ئاما‌ژه‌دان به ڕۆڵى كاريگه‌ریى يه‌كێتى و سه‌رۆك مام جه‌لال له بزاڤى ڕزگاريخوازيى كوردستاندا، هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى به‌بيرهێنايه‌وه كه له‌پێناو ئازاديى كوردستان و له ڕیزه‌كانى يه‌كێتيدا، خه‌باتيان كردووه و قوربانييانداوه.
نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له پێويستيى كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى و ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوان ته‌واوى لايه‌نه كوردستانييه‌كان كرده‌وه له‌پێناو پاراستنى فيدراڵى و قه‌واره‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و مافه ده‌ستوورييه‌كانى گه‌لى كوردستاندا. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه ڕۆڵى يه‌كێتى به گرنگ و كاريگه‌ر له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆيه‌وه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى سوپاس و پێزانينى خۆى و يه‌كێتى بۆ پيرۆزبايى و په‌يوه‌نديى سەرۆكی هەرێم ده‌ربڕى و هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى له‌پێناو يه‌كڕيزى و كۆكردنه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كاندا، به‌رزنرخاند، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.
ئەمڕۆ 1ی حوزەیران 47 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتی-دا تێدەپەڕێت.