دوا بڕیار لەبارەی قەرزەكانی سەر هاوڵاتییان درا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار درێژناكرێنەوە و چەند ڕۆژێكی دیكە كۆتایی دێت.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە ئاراستەی سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەكانی سەر بە وەزارەتەكە و بەرێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ كراوە تێیدا هاتووە، دوا وادە بۆ لێخۆشبوونی ڕێژەی15 ٪ی قەرزەكانی ئاو، گەشتوگوزار، شارەوانی و شوێنەوار كە لەلای هاوڵاتییانە تاوەكو 6ی ئەم مانگەیە و لەو وادەیە بەدواوە درێژناكرێـتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو هاوڵاتییانەی قەرزی حكومەتیان لایە لە سێكتەرەكانی ئاو، شارەوانی، گەشتوگوزار و شوێنەوار، پێویستە لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەی ماوە، سەردانی دامودەزگەكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار و شوێنەوار بكەن بۆ ئەوەی لە بڕیارەكە سوودمەندبن  و لەو دوای 6ی ئەم مانگەوە هیچ داشكاندن و لێخۆشبوونێك نایانگرێتەوە و بڕیارەكەش درێژ ناكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم تاووتوێدەکات

ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدەدات و هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان تاووتوێدەکات. بەپێی بەرنامەی ئەو بەرنامەی کارەی راگەیەندراوە،…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی 353 هەزار خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانییان کردووە.

یاریدەدەری بەڕێوەبەریی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، ئامادەکارییەکی باشکراوە بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان و 353 هەزار خوێندکار بەشدارییان تیاداکردووە. عومەر…
Total
0
Share