سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی سیستمی مووشەکی و چەک و تەقەمەنی پێشکەوتووتر بۆ ئۆکرانیا ڕەوانە دەكات.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ ئەوەی ئۆكرانیا لە گۆڕەپانی جەنگ سەرکەوتوو بێت، هەوڵەکانیان خێراتر دەكەن بۆ ناردنی بڕی زیاتری چەک و تەقەمەنی و سیستمی مووشەکی پێشکەوتوو بۆ ئۆکرانیا.
جەختیشی كردووەتەوە، تا هێرش نەکرێتە سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەوا ڕاستەوخۆ بەشداری لەو ململانێیەدا ناکەن و دەڵێت، “ئێمە بە دوای شەڕی ڕوسیا و ناتۆدا ناگەڕێین”.
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەمریکا سیستمی مووشەکی هایمەرز ڕادەستی ئۆکرانیا بكات، کە یەكێكە لە سیستمە پێشکەوتووەكانی جیهان و ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە جەنگی ڕوسیا و ئۆكرانیادا.