ڤیدیۆ.. لە گەرمیان پڵنگێک پەلاماری شوانێکیدا و برینداریکرد

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی پەلاماردانی پڵنگێکەوە شوانێک لە چەندین شوێنی جەستەیەوە بریندار بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی تشرینی دووەم لەگوندی گلالکەوەی سەربەناحیەی باوەنور شوانێک کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بووە پڵنگێک پەلاماریداوە و برینداری کردووە.

بەیانی ئەمڕۆ عەلی تەمەن 18 ساڵ کاتێک لە گوندەکەی خۆیانەوە ئاژەڵی بردووە بۆ گوندێکی دیکە لە ڕێگادا بە وتەی خۆی پڵنگەکە پەلاماریداوە و دەست و شان و قاچی بریندارکردووە.

ئێستا عەلی لەژێر چاودێری پزیشکیدایە لە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد و برینەکانی پاککراوەتەوە و چارەسەرکراوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: دانیشتووانی پێنجوێن و دەوروبەری خۆتان بۆ سەرمایەکی بەهێز ئامادەبکەن

شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری بە دانیشتووانی پێنجوێن و دەوروبەری دەدات. پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند،…
Total
0
Share