قوباد تاڵەبانی: هەڵەكانی ڕابردوو ڕاستدەكەینەوە

سەرپەشتیاری دیداری یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتی كۆتایی دیداری یەكێتیمان پێشكەشكرا و چاكسازی و نوێبوونەوەش پێویستی بە هەنگاو و كاركردنی بەردەوام هەیە و یەكێتی لەگەڵ جەماوەرەكەی ئاشتدەكەینەوە.

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری دیداری یەكێتی ڕایگەیاند، ماوەی شەش مانگە كادیران كاریان بۆ سەرخستنی دیداری یەكێتی كردووە و ئەمڕۆ سێشەممە ڕاپۆرتی كۆتایی دیداری یەكێتیمان پێشكەشكرا و كاردەكەین كە یەكێتی لەگەڵ جەماوەرەكەی ئاشتبكەینەوە و كارە قورسەكانمان لە ئێستاوە دەستپێدەكەن.

قوباد تاڵەبانی، ڕایگەیاند، هەڵەكانی ڕابردوو ڕاستدەكەینەوە و یەكێتی لەگەڵ جەماوەر ئاشتدەكەینەوە و لە ماوەی ڕابردوودا بینیمان كادیرانی یەكێتی تینووبوون لە داڕشتانەوەی ڕاپۆرتەكانی تایبەت بە دیداری یەكێتیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی کورد لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک گەیشتونەتە باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگا

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، هەشت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە لە لایەنە کوردییەکانن گەیشتوونەتە باڵەخانەی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دڵنیایی دەدات

دادگای باڵای فیدڕاڵی رایدەگەیەنێت، پێویستە پەلەبکرێت لە بە نیشتمانییکردن(توطين)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەر فەرمانبەرێکیش لەبەر هەر هۆکارێک نەیتوانیوە…
Total
0
Share