به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نیشتمانی “سۆمۆ” ئاشكرایدەكات، سێ بژاردەیان خستووەتە بەردەم هه‌رێم بۆ دۆسیه‌ی نه‌وت، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی وه‌ڵامیان داینه‌وه.
ڕێبوار ئه‌وڕه‌حمان، ئه‌ندامی لیژنەی نەوت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی نه‌وت عه‌لا یاسری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سۆمۆی بانگهیشتكردبوو له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌خرایه‌ڕوو، عێراق ڕۆژانه توانای 3.7 ملیۆن به‌رمیلی هه‌یه و تا 2027 ده‌یگه‌یه‌نێته هه‌شت ملیۆن به‌رمیل، هه‌رێمی كوردستانیش ڕۆژانه له نێوان430 هەزار تا 450 هەزار بەرمیل نەوت له ڕێگای جیهانه‌وه ده‌فرۆشێت”.
باسی لەوەشكرد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ لە كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاندووە، “دیراسه‌ی ئه‌وه‌شمان لایه كه هه‌رێم تا ساڵی 2035 ناتوانێت 40٪ ئه‌م نه‌وته‌ی ئێستا به‌رهه‌مبهێنێت، هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی 11%ی له ئێمه كه‌متر ده‌فرۆشێت و تێچوی هه‌نارده‌كردنه‌كه‌شی له ئێمه زیاتر ده‌دات”.
دەربارەی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵیش، عه‌لا یاسری ئاشكرایكردووه، “ئێمه لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه بۆ جێبه‌جێكردنی، نه‌رمیه‌كی زۆرمان نواند و ژماره‌یه‌ك ئۆپشنمان خسته‌ڕوو، كه یه‌كه‌میان ئێمه ته‌نها نه‌وته‌كه‌تان بۆ ده‌فرۆشین و پاره‌كه له بانكێك دابنێنن كه خۆتان مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ن و هه‌ركات متمانه‌تان به ئێمه نه‌ما پاره‌كه هه‌مووی ڕاكێشن”.
هەروەها، “دووه‌میش كۆمپانیایه‌ك دابنێنن هه‌موو ئه‌ندام و سه‌رۆكه‌كه‌شی با له ئێوه بن و باره‌گاكه‌ی له‌هه‌ولێر بێت، ته‌نها سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌وت بێت، سێیه‌م ئۆپشنیشمان ئه‌وه‌بوو ئه‌گه‌ر كێشه‌ی فرۆشتنتان هه‌یه، فه‌رموون ئه‌وه مشته‌ری و كەشتی لایه‌نی جێبه‌جێكار به‌ڵام به‌كه‌متر مه‌یفرۆشن”.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سۆمۆ ئاماژه‌ی به وه‌ڵامی هه‌رێمی كوردستان بۆ بژارده‌كان كردووه و ڕایگه‌یاندوه، “وه‌ڵامی هه‌رێم به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌رمیه‌ی ئێمه ئه‌وه‌بوو نوسراوێكیان ناردووه و ده‌ڵێن چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم دان به دادگای فیدڕاڵی‌دا نانێن، بۆیه ئێستا ئیمه ڕاوێژكاره‌كانی خۆمان ڕاسپاردووه كه هه‌ردوو نوسینگه‌ی یاسایی جیهانیی له له‌نده‌ن و پاریس ئاگادار بكه‌نه‌وه كه له ڕێگای دادگاوه سكاڵا بكه‌ن له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له هه‌رێم كار ده‌كه‌ن و قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكانه‌ش كردووه كه پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێمیان تێداده‌نرێت”.
سه‌باره‌ت به دادگای پاریس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سۆمۆ ڕایگه‌یاندووه، “مانگی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ دژ به توركیا دادگای پاریس بڕیار ده‌دات و دۆسیه‌كه‌مان ماوه و دوای بڕیاردان ده‌بێت توركیا ده‌ستبه‌جێ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ڕابگریت یان قه‌ره‌بوی عێراق بكاته‌وه، له‌ده‌سه‌ڵاتماندایه حساب بانكی هه‌رێم رابگرین و نه‌توانن مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ن و ره‌نگه ئه‌وه‌ش بكه‌ین ئه‌گه‌ر پێویست بێت، به به‌رپرسانی هه‌رێمیشمان وتوه، ئێمه ته‌نها یه‌ك دۆلار و نۆ سه‌نت ده‌ده‌ینه توركیا بۆ بۆریه‌كه، به‌ڵام هه‌رێم چه‌ندین هێنده ده‌دات، پێمان وتن بۆ ئه‌و هه‌مو پاره‌یه ده‌ده‌نه توركیا؟”.