کارەبای سلێمانی: کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەبێتە 24 کاتژمێر

شاری سلێمانی

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی گۆڕی بۆ 24 کاتژمێری و هۆکارەکەشی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان دەکاتەوە بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدەکانیان دەبێت بە 24 کاتژمێری.

کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، لەهەر کارێکدا کارەبای نیشتمانی بکوژێتەوە پێویستە کار بە مۆلیدەکان بکرێت و کارەبا دابینبکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ئەو بەرنامەی کارپێکردنە لە کاتژمێر 12:00ی شەوی 31/5/2022وە جێبەجێ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفوور: چەند داواكارییەكمان لەلایەن وەزیری تەندروستیی عێراقەوە بۆ كەركوك بەسەندكران

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سێ داواكارییان پێشكەش بە وەزیری تەندروستیی عێراق كردووە و داوكارییەكەشیان بە رەسمی پەسەند كراوە.…
Total
0
Share